ووشەی ئەلۆ بۆ وەلام دانەوەی تەلەفۆن لەچیەوە ھاتووە
ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ
وەك دەزانین کە ئامێری ته‌له‌فۆن له‌لایه‌ن زانایه‌كی ئەمریکی به‌ناوى ئەلیکسەندەر گراهام بێل (Alexander Graham Bell 1837 – 1922 )* داهێنرا و دۆزرایەوە .
ئێستا با بزانین ئه‌و وشه‌یه له چى یه‌وه هاتوه ؟
ئه‌و وشه‌یه ( Alo ) كورت كراوه‌ى (Allessandra Lolita Oswoldo) ئه‌مه ناوى ئه‌و كیژه‌یه كه خۆشه‌ویستى گراهام بێل بووە ، كاتێك گراهام بێل ته‌له‌فۆنى داهێنا، یه‌كه‌م هێڵى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى له ماڵى كیژه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بەست ، هه‌ركاتێك كه ته‌له‌فۆنى بۆ ده‌هات ده‌یزانى كه جگه له خۆشه‌ویسته‌كه‌ى (Allessandra Lolita Oswoldo) كه‌سى دیکە نیه چونكه ته‌نیا هەر یه‌ك هێڵى ته‌له‌فۆن هه‌یه‌و ئه‌ویش له ماڵى ئه‌و كیژه خۆشەویستەیدایە بۆیه كه وه‌ڵامى ته‌له فۆنهكهى ئه‌دایه‌وه به خێرایى دەیگوت (Allessandra Lolita Oswoldo) . ڕۆژانە چەندین پەیوەندی تەلەفۆنی لەو کیژەوە بۆ دەهات و ئەویش یەکسەر لە وەڵامیدا دەیگوت (Ale Lol Os) . بەڵام پاش ماوەیەك ئەوەیشی گۆڕی و هەر یەکسەر کورتکراوەی ناوەکەی بەکارەدەهێنا و ده‌یگوت (Alo) و ئەمەیش هەر لەبەر خۆشەویستییەکەی بوو بەرامبەر بەو کیژە . بەڵام مەرج نییە ژیان هەر بەپێی خواستەکان بێت ، کیژەکە بڕیارى دا واز لهگراهام بێل بێنێت ، بۆچی ئەو بڕیارەی دا ؟ گوتى گراهام جگه لەو سەرقاڵییەی بە تاقیكردنه‌وه‌كانى له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن هەیەتی ، هیچ گرنگىیەک بە من و به‌كه‌س و هیچى تر نادات ، بۆیه من وازى لێدەهێنم . گراهام بێل به ئومێدى ئه‌وه‌ى كه ڕۆژێكى تر‌و جارێكى تر خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ته‌له‌فۆنى بۆ بكاته‌وه بۆیه به‌رده‌وام له نزیك ته‌له‌فۆنه‌كه داده‌نیشت . پاش ماوه‌یه‌كى كه‌م ته‌له‌فۆن له چەندین ناوچه‌ی دیکەدا بڵاو بۆوه‌و وه خه‌ڵكانێكى تریش سوودیان لێده‌بینى . كاتێك په‌یوه‌ندیان به گراهام بێل ده‌كرد ئه‌و له‌لاى خۆیه‌وه هه‌موو جار واى هه‌ست ده‌کڕد که خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌تی و یەکسەر دەیگووت ( Alo ) ، بۆیە ئەمە له‌ناو خەڵکدا بڵاوبۆوە و په‌ره‌یسه‌ند .
بۆیه ئێستا له‌سه‌رانسه‌رى جیهان و بە هه‌موو زمانێك ، كاتێك كه ته‌له‌فۆن دێت یه‌كه‌م وشه ده‌وتڕێت (Alo) ئەوجا بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ و دەمەتەقەدا .
* هەرچەندە تەلەفۆن بەناوی گراهام بێڵ/ەوە نێوبانگی دەرکردووە بەڵام لە ڕاستیدا پێش ئەو زانایەکی ئیتالی بە ناوی ( ئەنتۆنیۆ میوتشی Antonio Santi Giuseppe Meucci 1808 – 1889 ) بە داهێنەری بیرۆکەی تەلەفۆن دادەنرێت .
No comments