مشاركات عشوائية


نوێ

بەھۆی نەبوونی تاوانبار زیندانەکانی ئەو ولاتە داخران



ھەرکی نێت- ھەوال

لە هاوینی ئەمساڵدا هۆڵندا پێنج زیندانی لە وڵاتەکەیدا دادەخات، بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی تاوانکردن لەو وڵاتە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بەرپرسانی هۆڵندا بڕیاریاندا پێنج زیندان لە وڵاتەکەیاندا دابخەن بەهۆی نەبوونی تاوانبار و تۆمەتبارەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەساڵی 2013دا 19 زیندانی لە ئەمستردام داخست.

لەگەڵ داخستنی ئەو پێنج زیندانەدا نزیکەی دوو هەزار کارمەند لەو وڵاتەدا بێ کار دەبن، ئەمە جگەلەوەی 700 کارمەندیان دابەش دەکەن بەسەر ئەو فەرمانگە حکومیانەی لە چوارچێوەی کاری یاساییدا خۆیان دەبیننەوە.

داخستنی ئەو زیندانانە لەکاتێکدایە کە بەشێوەیەکی خێرا رێژەی تاوانکردن لەو وڵاتەدا کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوەو ئەمەش لەدوای ساڵی 2004ەوە بەدەرکەوتووە.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی ئەنجام نەدانی تاوانەوە حکومەتی هۆڵندی ناچاربوو 240 زیندانیی لە نەرویجەوە هاوردەی وڵاتەکەی بکات، لەبەرئەوەی زیندانەکانی چۆڵ نەبن و کارمەندەکانیش بێ کار نەبن.

وەزیری دادی هۆڵندا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا وتی "مانەوەی ئەو زیندانانەو هێشتنەوەی بە بەتاڵی تێچووییەکی زۆر لەسەر حکومەتی هۆڵندا دەوەستێنێت و بۆ وڵاتێکی وابچووک پێویست نییە ئەو زیندانانە هەبن".

هۆکاری کەمبوونەوەی تاوان لە هۆڵندا دەگەڕێتەوە بۆ دەرکردنی هەندێک یاسا کە بەشێوەیەک لە شێوەکان نەرم و نیانی دروستکردووە، وەک یاساکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی ئەو وڵاتە لەڕێگەی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەڕێگەی ئەلەکترۆنیاتەوە کاری لەسەر ئەوە کردووە.

لەکۆی 100 هەزار کەس لە هۆڵندا تەنها 69 کەس زیندانی کراوە کە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە 17 ملیۆن کەسە، بەڵام لە ئەمەریکا لەکۆی 100 هەزار کەس 716 کەس زیندانی کراوەو زۆرترین رێژەیە لەجیهاندا.

No comments