مشاركات عشوائية


نوێ

داعش وێنەی ئەو پێشمەرگەیەی بڵاوکردەوە کە لە شەڕەکەی دوزخورماتوودا بەدیل گرتبووی


ھەركی نێت - ھەوال

داعش وێنەی ئەو پێشمەرگەیەی بڵاوکردەوە کە لە شەڕەکەی ئەمدواییەی دوزخورماتوودا بەدیل گرتبووی و بە وتەی کەسوکارەکەی خاوەنی پێنج منداڵە.
درەنگانێکی شەوی ٢٧ی ئەم مانگە لە چوار قۆڵی جیاوازەوە چەکدارانی داعش هێریشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری دوزخورماتوو، بەڵام هەر زوو لەلایەن پێشمەرگەکانی فەوجی سێ لە لیوای ١١٦ ەوە بەرپەرچی هێرشەکە درایەوە.
وەك پێشووتر ھەركی نێت بڵاویكردەوە لەو هێرشەکەدا پێشمەرگەیەک بەناوی سەید ئەحمەد عومەر لەلایەن داعشەوە بەدیل گیراوە کە چێشتلێنەر بووە لە فەوجی سێی لیوای ١١٦دا.
 سەید ئەحمەد دانیشتووی سۆرانە، لەدایکبووی ١٩٨٧و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە.
ئەحمەد چێشتلێنەر بووە لە فەوجی ٣ی لیوای ١١٦ی پێشمەرگە و ئەو شەوەی داعش هێرشەکەی کردووەتەوە سەر پێشمەرگە لە میحوەری دوزخورماتوو، بەدیل گیراوە و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە.

No comments