نوێترین زانیاری لەسەر كۆبوونەوەی بارزانی و ھەركی
ھەركی نێت - ھەواڵ
رۆژی چوارشەمە ١٢ـی مانگی ڕابردوو جەوھەر محیەدین اغاھەرکی سەردانی مسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەم سەردانەدا چەندتەوەرێک گفتوگۆیان لە بارەییەوە کرا.
بەپێی زانیاریەكان كە ئەمڕۆ گەیشتوون بە توڕی ھەواڵی ھەركی نێت لەم كۆبوونەوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەو ئاستەنگانەی ھاتوونەتە پێش عەشیرەتی ھەركی بەتایبەت ئەوانەی لە شاری موسل (قەلعە) ئاوارە بوون، باس لە گەڕانەوەیان كراوە و بۆ ناوچەكانی خۆیان، لە بەرامبەردا جەوھەر ئاغا داوای شوێنی شیاوی و قەربووكردنەوەی خەلكەكەی كرادووە.
لە لایەكی دیكەوە زانیاریەكانی ھەركی نێت ئاماژە بوە دەكەن لە كۆبوونەوەكەدا باس لە خۆڕاگری پێشمەرگەكانی ھەركی كراوە لە شەری داعشدا بارزانی گوتوویەتی" ب مەرقەدێت بارزان گەلەك جارا بەری بنووم فكر ل قارەمانەتیا ھەركیا دكەمەوە".
ھەروەھا بارزانی گوتوویەتی: گەلی كورد و سەركردایەتی كورد بەتایبەت پارتی ھەرگیز ئەو قوربانیدانەی عەشیرەتی ھەركی لەبیر ناكەن، چوونكە وەك ھەموو جارێك ھەركیەكان سەڵماندكان بۆ ڕێبازی كوردایەتی ئامادەی ھەموو قوربانیەكن، ئەم قارەمانیەتیە لە مێژووی كورد دا دەنوسرێت.
No comments