داعش ھێرشی كردە سەر پێشمەرگە و ھێرشەكە تیكشكێندرا
ھەركی نێت - ھەواڵ
سەرچاوەیەك لە كەركووك رایگەیاند: "بەرەبانی ئەمڕۆ داعش لە رێگەی پێنج چەكداری خۆكوژ ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە باشووری كەركووك، بەرلەوەی بەربەستەكان ببڕن ھێزی پێشمەرگە لێیان ھاتوونەتە دەست و ھێرشەكەیان تێكشكاندووە و سەرجەم ھێرشكەرەكانی داعش كوژراون".
گوتیشی: "چەكدارانی داعش بە جلوبەرگی پێشمەرگە دزەیان كردبووە ناو فەرماندەی پێشمەرگە لە كەیوان، ریشیان تاشی بوو بۆ ئەوەی نەزانرێ كە داعشن، بەڵام بەرلەوەی بگەنە شوێنی مەبەست پێشمەرگە ئاگادار بوونەتەوە و سێ لە چەكدارەكانیان كوشتووە و دووانیش خۆیان تەقاندووەتەوە".
راشیگەیاند: "لەو ھێرشەی داعش دوو پێشمەرگە شەھیدبوون و شەشی دیكەش برینداربوون".
No comments