جوانترین داپیرەی جیھان
ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ
خانمێکی تەمەن 47 ساڵ دەبێتە ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بە جوانیەکەی هەمووان سەرسام دەکات و بە جوانترین داپیرە لە جیهان ناودەبرێت.

زاکلینا بەڕەچەلەک خەڵکی سربیایە بەڵام لە وڵاتی ئیتاڵیا نیشتەجێ بووە، نەنکی دوو منداڵە و کاری نمایشی جلوبەرگ دەکات، لەهەمانکاتدا شارەزای بواری جوانکاریە و ڕۆژانە لە رێگای کۆمەلێک زانیاریەوە ڕێنمای خانمان دەکات.

ئەم خاتونە هەمیشە بەهۆی کارەکانیانەوە گەشتدەکات لەنێوانی سویسرا و فەرەنسا و پۆڵەندا، لە ئینستاگرام نزیکەی 200 هەزار هەواداری هەیە.

هەرچەندە بەشی خۆی تەمەنی هەیە و 47 ساڵە و ئێستا نزیک دەبێتەوە لە پەنجاکان بەڵام زۆر لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی جوانتر و گەنجتر دەردەکەوێت، هەر بۆیە پێی دەڵێن "جوانترین داپیرەی جیهان".



No comments