مشاركات عشوائية


نوێ

بڕی زەکات و سەفیترە دیاریكرا



ھەركی نێت- ھەواڵ

لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بڕی زەکات و سەفیترە دیاری دەکات و یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستانیش راگەیەندراوێک دەردەکات.

بەپێی راگەیەندراوەکەی یەکێتیی زانایان، کە رۆژی سێشەممە 30.5.2017 بڵاو کراوەتەوە، زەکاتی سەفیترە بۆ هەر موسڵمانێک بۆ ئەمساڵ، سێ هەزار دینارە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەو کەسانەی بە هەر هۆکارێکی ”شەرعی“ بە رۆژوو نەبوون، پێویستە بۆ هەر رۆژێک بە رۆژوو نەبوون بڕی سێ هەزار دینار بدەنە هەژار و لیقەوماوان.

هەروەک لێژنەی باڵای فەتوا بڕیاری داوە هەموو موسڵمانێک، ئەگەر بڕی چوار ملیۆن 500 هەزار دینار هەبێت و ساڵێکی بەسەردا سووڕابێتەوە، ئەوا بۆ هەر ملیۆنێک دینار، 25 هەزار دینار زەکات بدات.

لێژنەی باڵای فەتوا هەروەها رایگەیاندووە، کە ئەو موسڵمانانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین، بڕی زەکات و سەرفیترەی خۆیان بەپێی بڕیاری شەرعیی ئەو وڵاتەی لێی دەژین دەدەن و ئەگەر هیچ بڕیارێکیش لەوێ نەدرێت، ئەوا لە بڕی سێ هەزار دینارەکەی کوردستان، 10 هەزار دینار دەدەن.

No comments