داعش بۆ دائازاد کردنی فڕۆکەوانە ئوردنیەکە داوایای چیان لە ئوردن کرد
ھەرکی نێت- سیاسی
دوای ئەوەی "ئەبو مسعەب زەرقاوی" بووە ئەمیری رێكخراوی قاعیدە لەعێراق، 4 كەسی نارد بۆ ئەنجامدانی كاری خۆكوژی لەوڵاتەكەی خۆی كە ئەردەن بوو.
"ساجیدە ریشاوی" لەگەڵ مێردەكەی "عەلی شمەری"، ئەو ژن و مێردەبوو عێراقیە بوون كە نێردران بۆ خۆتەقاندنەوە، دوای ئەوەی چوونە ئوتێلێك بەناوی "رادیسۆن ساس" كە تێیدا سەدان كەس سەرقاڵی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری بوون، عەلی شمەری لەناو ئامادەبوواندا پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكەی تەقاندەوەو ساجیدەی ژنیشی هەڵات.
دوای ئەوەی زەرقاوی بەرپرسیارێتی خۆی لەو كردەوەیە راگەیاند، ئاماژەی بە ژنێكیش كرد كە بەشداری كردووە لەو كردەوەیەدا، دەسەڵاتدارانی ئەردەن دوای چەند رۆژێك توانیان ساجیدە دەستگیر بكەن، دوای ئەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی فڕۆكەوانێكی ئەردەنی بەناوی "مەعاس كەساسبە" دەستگیر كرد و داوای كرد لەگەڵ "ساجدە ریشاوی" ئاڵوگۆڕی پێ بكات، بەڵام وڵاتی ئەردەن رازی نەبوو، رێكخراوەكەش ئەو فڕۆكەوانەی بەزیندوویی سوتاند و ئەردەنیش لەتۆڵەی ئەو رووداوەدا ساجدەی لەسێدارەدا .
No comments