ھاملتن ئەندازیاری رێگای رەواندز چۆن باسی عەشرەتی ھەرکی دەکات
ھەرکی نێت- مێژووی
ا.م. ھاملتن چۆن باسی عەشیرەتی ھەرکی دەکات
بە پێی بەدواداچوونێكی توڕی ھەواڵی ھەركی نێت، ھاملتن لە کتێبەکەی خۆدا بەناوی ڕێگایەک بە کوردستاندا باس لە کاتی دروستکردنی ئەورێگایە دەکات، ئەو ئاستەنگانەی ھاتوونەتە بەردەمی وە باس لە عەشیرەتە کوردیەکان دەکات وە ھەر لەم کتێبەیدا باس لە عەشیرەتی ھەرکیش دەکات.
ھاملتن لە کتێبەکەیدا لە لاپەرە ٤٨ ئامەژە بە وە دەکات کە ھەرکیەکان کۆچەر بوون کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆیە لەو رێگەیەدا رووبەرووی کێشەی زۆر دەبوونە یەکێک لەو کێشانە ھاملتن ئاماژەی پێکردووە لە ناوچەی سپیلک کەھەندێک کەس جەردەبوونە لەو ناوچەیە رێگریان کردووە کە لە عەشیرەتی سورچی بوونە بۆیە زۆرجار کێشە دەکەوتە نێوان ھەرکیەکان و سورچیەکان.
وەھەروەھا ھاملتن دەلێت لە ھەولێر دەگەرامەوە گوێم لە پێکدادانی سورچیەکانی ناوچەی سپیلکو ھەرکیە رەوەندەکان بوو دەلێت چەند کەسێک لەو شەرە کوژراو برینداربوون وە نوسەر ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ناو بریندارەکانی عەشیرەتی ھەرکی ژنیش ھەبوو چونکە ژنەکانیشیان وەکوو پیاوەکان ئازاو تفەنگ چی بوون بەشداری شەرەکانیان دەکرد.
وە نووسەر دەلێت لەم شەڕەدا شازدە کەس کوژران کە دواتر پۆلیس توانی بگاتە ئەو ناوچەیە شەرەکەی ھێورکردەوە .
No comments