پارێزگاری سلێمانی دەستی لەکارکێشایەوە
ھەرکی نێت- ھەوال
پارێزگاری سلێمانی دەستی لەکار کێشایەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هۆکارەکەی ئاشکرا کرد.
سەردار قادر، لە بری پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لەمڕۆ سێشەممە 2.5.2017 ”بە یەکجاریی“ دەست لە هەموو کاروبارێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکێشێتەوە.
سەردار قادر هۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی بۆ نەبوونی بودجەی پێویست و ململانێی سیاسی، گێڕایەوە.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، کە بەشێکی زۆر کەمی داهاتی پارێزگاکە خراوەتە بەردەستی ئەو و ناتوانێ بەو بڕە کەمە، پێداویستیی و پرۆژە خـزمەتگوزارییەکانی سلێمانی دابین بکات.
سەردار قادر کادیرێکی بزووتنەوەی گۆڕانە و ئاماژەی بەوە کرد، کە لەمەودوا تەنیا وەک هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەکەی کار دەکات.
No comments