مشاركات عشوائية


نوێ

نیشتمانپەروەری لای ئێوە لە باربردنی دەستکەوتەکانە

 


نیشتمانپەروەری لای ئێوە لە باربردنی دەستکەوتەکانە

کورد لە باشووری کوردستان لە دوای چەندین شورشی یەک لە دوای یەک کە ئەنجامەکەی  ڕاپەرینە مێژووییەکە بەھاری ١٩٩١لێ بەرھەم ھات ھەرێمی کوردستان وەکو ھەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ  ھەناسەی ئازادی ھڵمژی، کورد لەو بەشەی کوردستاندا بۆنە خاوەنی دەستەلات و حکومی خۆیان لە چوارچێوەی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەلام ھەر زوو ولاتانی ھەرێمی لە ناوچەکەدا ئەو ئازادییەی ھەرێمی کوردستان بە مەترسی بۆ سەر ولاتەکانیان لە قەلەمدا و کەوتنە پیلان دانان بۆ لە ناوبردن و شێواندنی ئەو ئازادییە ھەرێمی کوردستان، لە سەرەتا تارادیەکی کەم توانیان کاریگەری خۆیان دورست بکەن و باردۆخی ناوخۆی ھەرێم بشێوێنن بەلام ئەمە زۆری نەخایاند و ئەو پیلانەیان لە گۆرنرا ھەر وەک پیلانەکانی تر، لەو کاتەوە ھەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ قوناغ بە قوناغ لە گشت لایەنێکدا لە بەرەو پێش چوون دایە، وەک لای ھەموومان مەعلومە کە ئێستا لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا کاری زۆر کراوە بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان، بەلام ئەوەی جێگای داخە یەک یان دوو لایەنی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و لایەنێکی تر کە خۆی بە کورد دەزانێت و گۆرەپانی خەباتی سیاسی و سەربازی و مەدەنی ھەرێمی کوردستان نیە بۆنەتە کالای ھەرزانی دەست نەیارانی کورد و دۆزە رەواییەکەی، دۆژمنانی کورد دەیانەوێت لە رێگا ئەوانەوە ئەو پیلانەی کە ھەیان جێ بە جێ بکەن،  کۆسپ و تەگەرە بۆ ئەو پرسە نەتەوەیە دورست بکەن، ئەو لایەنەی کەوا جوگرافیای کاری دیار بۆ خەبات و بەرخودان دەیەوێت کارێکی وا ئەنجام بدات کە ھاوشێوەی پیلان و ئەجێندانی دژبەرانی ئازادی کوردن لە ھەرێمی کوردستاندا بە شێوەیەک لە شێوەکان بۆنتە بەربەست لە ژێر ناوی نیشتمان پەروەری و ئازادی خوازی گەلی کورد، بەلام ئامانجەکەیان لێرەدا روون و ئاشکرایە کە دەیانەوێت بە بیر و ھزری  خۆیان ڕێگری لە پرۆسەیە بکەن ھەر کاتە و بە بیانۆیەک، تائێستا رێز لەوە گیراوە کە کوردن بۆ کوردایەتی لە پارچەیەکی تری کوردستان خەبات دەکەن بۆیە بێ وەلامن لەو کارانەی ئەوان دەکەن، دەبێت ئەوانیش بە خۆیاندابچنەوەی ئەوەی لێیان داوا دەکرێت لە لایەن خەلک و حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە جێ بە جێ بکەن رێز لە سەروەری و پیرۆزیەکانی ئەم ھەرێمە بگرن، لێرەدا بەبیر ئەوانە دێنینەوە کە نیشتمان پەروەری بە لە ناو بردنی دەستکەوتەکان نیە  دەست کەوتەکانی ھەرێمی کوردستان بە خوینی میللەتێک وەدیھاتوون و بە قوربانی خەونە گلاوەکانتان ناکرێت و لێتان قبۆلناکرێت یاری بە چارەنووسی گەلێک بکرێت.

دڵشاد ھەرکی
۱ـ٥ـ۲۰۱۷

No comments