سعودیە داوای لە ئەمریکا کردووە دەولەتێکی کوردی دروست بکرێت
ھەرکی نێت- سیاسی
شاى پێشووترى سعوودیه شا "فه‌یسه‌ڵ بن عه‌بدولعه‌زیز" پێش جه‌نگى 1967 (جه‌نگی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر میسڕ و سووریا و ئوردن) نامه‌یه‌ك بۆ لیندۆن جۆنسۆن، سه‌رۆكى پێشووترى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌نێرێت.
به‌ڵگه‌نامه‌كه له كتابى (ده‌یان ساڵ له بێهیوایی)ـى نووسه‌رى عه‌ره‌بى حه‌مدان حه‌مدان كه له ساڵى 1995 له چاپدراوه، بڵاو كراوه‌ته‌وه.
(جه‌نگى 1967، كه له میسڕ به نه‌كسه‌ى 67 ده‌ناسرێت، جه‌نگێكه كه ئیسرائیل به‌رامبه‌ر میسڕ و سووریا و ئوردن له (5 و 10ى حوزه‌یرانى 1977) ئه‌نجامی دا، له‌و جه‌نگه‌دا ئیسرائیل توانى پارێزگاى سینا له میسڕ و كه‌رتى غه‌زه و به‌رى خۆرئاواى فه‌ڵه‌ستین و جۆلان له سووریا داگیر بكات، له ئه‌نجام 15 تا 25 هه‌زار مرۆڤی عه‌ره‌بی و 800 ئیسرائیلی كوژران، هاوكات 70_ 80% چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌رامبه‌ر 2_ 5% چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئیسرائیل، له ناو بران).
له‌نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مریكا، شاى پێشووترى سعوودیه چه‌ند پێشنیازێك ده‌خاته به‌رده‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و داواى لێده‌كات، ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر میسڕ و سووریا، هه‌روه‌ها هاوكارى مه‌لا مسته‌فاى بارزانى بكات و ده‌وڵه‌تى كوردى دابمه‌زرێنێت.
له‌و نامه‌یه، كه مێژووى 27ى 12ى 1966ى به‌سه‌ره‌وه‌یه به ژماره 342 له ژماره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى سعوودی، هاتووه :"
فه‌خامه‌تى سه‌رۆك
وه‌ك به كورتى خستوومانه‌ته‌ڕوو، بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه كه وڵاتى میسڕ دوژمنى گه‌وره‌ى هه‌موومانه، ئه‌م دوژمنه ئه‌گه‌ر جێبهێڵرێت ئه‌وا پشتیوانى سه‌ربازى و میدیایی دوژمنه‌كان ده‌كات، بۆیه ساڵى 1970 به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و بوونمان نابینین _وه‌ك شاره‌زا له ئیداره‌كه‌تان به‌ڕێز كیرمیت ڕۆزفیڵت ده‌ڵێت_.
بۆیه من پێشوازى له پێشنیازه‌كانى شاره‌زا ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌م كه پێشتر له شانشینه‌كه‌ماندا بوون و ئه‌م پێشنیازانه ده‌خه‌مه ڕوو: -
- ئه‌مریكا پشتیوانى له ئیسرائیل بكات به هێرشێكى له ناكاو بۆ سه‌ر میسڕ و ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر هه‌موو شوێنه گرنگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى ناچارى بكات، نه‌ك ته‌نها بۆ كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى له وڵاتى یه‌مه‌ن، به‌ڵكو بۆ سه‌رقاڵكردنى میسڕ به ئیسرائیل بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ و دووركه‌وتنه‌وه له ئێمه، دواى ئه‌وه هیچ میسڕییه‌ك ناتوانێت له پشت كه‌ناڵى سوویسه‌وه سه‌ر به‌رز بكاته‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خواسته‌كانى محه‌مه‌د عه‌لى و عه‌بدولناسڕ ه یه‌كخستنى عه‌ره‌ب.
به‌وه‌ش ماوه‌یه‌كى درێژ به‌خۆمان ده‌ده‌ین بۆ پاكتاوكردنى جه‌سته‌ى بنه‌ما داڕماوه‌كان، نه‌ك ته‌نها له شانشینه‌كه‌مان، به‌ڵكو له وڵاتانى عه‌ره‌بى، دواتریش لاریمان نییه له هاوكاریكردنى میسڕ و هاوشێوه‌كانى له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان وه‌ك ده‌ڵێن (ڕه‌حم به دڕنده‌ى میلله‌تى لێقه‌وما بكه‌ن) هه‌روه‌ها بۆ كپكردنى ده‌نگه نه‌سازه‌كان له میدیاكان.
_ سووریاش نابێت له‌و هێرشه ڕزگارى ببێت و پێویسته به‌شێك له خاكه‌كه‌ى داببڕدرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش بوارى نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه‌ى میسڕ درووستى ده‌كات.
- هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر كه‌رتى غه‌زه و به‌رى خۆرئاوا له فه‌ڵه‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ى فه‌ڵه‌ستین هیچ بوارێكى نه‌مێنێته‌وه بۆ جووڵه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى هیچ وڵاتێكى عه‌ره‌بی به‌بیانوى ڕزگاركردنیان نه‌یانقۆزێته‌وه، به‌وه‌ش هیواى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌بڕێت ، هه‌روه‌ك نیشته‌جێكردنى ئه‌وانى دیكه له ولاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ئاسان ده‌بێت.
- به پێویستی ده‌زانین مه‌لا مسته‌فاى بارزانى له عێراق به‌هێز بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تێكى كوردی دابمه‌زرێت و ئه‌ركیان سه‌رقاڵكردنى حكوومه‌تى به‌غدا بێت كه داواى یه‌كگرتنى باكوورى شانشینه‌كه‌مان و خاكى عێراق ده‌كات، چى له ئێستا بێت یان داهاتوو. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ساڵى (1965)ـه‌وه به چه‌ك و پاره هاوكارى بارزانیمان له ناو عێراقدا كردووه، یان له ڕێگه‌ى ئێران و توركیا.
فه‌خامه‌تى سه‌رۆك:
ئێمه و ئێوه هاوكارى یه‌ك ده‌كه‌ین بۆ پارستنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان هه‌روه‌ها بۆ چاره‌نووسى هه‌ڵپه‌سێردراومان، به‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و پێشنیازانه یان جێبه‌جێ نه‌كردنیان، واتا مانه‌وه یان له‌ناو چوون.
كۆتایی..
ئه‌م هه‌له ده‌قۆزمه‌وه بۆ گوزارشتكردن بۆ فه‌خامه‌تان به ئومێدى سه‌ربه‌رزیتان، هیواى سه‌ركه‌وتنیش بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانمان به په‌ره‌پێدان و توندوڵكردنی ده‌خوازم.
دڵسۆزت
شا فه‌یسه‌ڵ بن عه‌بدولعه‌زیز
شاى شانشینی عه‌ره‌بى سعوودی
No comments