گەرانەوە لە مردن
ھەرکی نێت- مێژووی
فیلۆمێڵ"ئافرەتێکی فەڕەنسیە تەمەنی نزیکەی 24ساڵ بووە،لە ساڵی 1867بە خراپی توشی نەخۆشی کۆلێرا بوو،دووای چەند ڕۆژێک لە تووشبوونی بە نەخۆشیەکە،خێزانەکەی هەواڵی مردنی فیلۆمێڵیان ڕاگەیاند،دوای زیاتر لە 6کاتژمێر فیلۆمێڵ لە ژێر خاکدایە.ئەو کاتەی خەڵک ویستیان گۆڕستان جێبهێڵن چی ڕوویدا؟!
دەنگێکی زۆر بە سامناکی هاواری دەکرد و دەیقیژاند،وەک بڵێیت لە شوێنێکی قووڵەوە دەنگەکە دێت،نزیکبوونەوە لە گۆڕەکە گوێیان لە دەنگی فیلۆمێڵ بوو بە خێرایی کەوتنە هەڵکەندنی گۆڕەکە،بۆ ڕزگارکردنی چونکە دەنگەکە دەنگی ئەو ئافرەتە بوو.دوای هەڵدانەوەو دەرهێنانی ڕەوانەی پزیشکیان کرد،دووای چەندین پشکنین و لێکۆڵینەوە دڵنیابوون لە زیندووبونی ئافرەتەکە،بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە فیلۆمێڵ هەر ڕۆژێک دووای ئەو ڕووداوە بە ڕاستی کۆچی دوایی کرد.بەڵام پزیشکەکان ئێستاش نەیانزانی کە هۆکاری ئەو مردنە چی بوو؟ئایا نەخۆشی کۆلێراکە بوو؟یاخود ئەوەتا لە گۆڕدا کابوسێکی بینیوە و ترسەکە بووەتەهۆی مردنی؟تا ئێستا بە بێ وڵامی ماوەتەوە.
No comments