مشاركات عشوائية


نوێ

یەکەم ریفراندۆم کەی لە کوردستان کراوە وە بۆچی کراوە



ھەرکی نێت-سیاسی

ساڵی 1925 ( ریفراندۆم - راپرسی ) ێک له باشووری کوردستاندا کرا ، که ئه‌وسا باشووری کوردستان ده‌که‌وته سنووری ویلایه‌تی موصل . ریفراندۆمه‌که بۆ وه‌رگرتنی ( گوایا ) رای کورد بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کامه داگیرکه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن : تورکیا یان عێراق . خه‌ڵکی کورد ده‌نگیان به هیچ لایه‌کیان نه‌داو رای گشتی داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرد . ئه‌م راپرسییه به نیوه‌ناچڵی و له زۆر شوێندا هه‌ر نه‌کرا ، به پیلانێکی نێوده‌وڵه‌تی و رێککه‌وتنی تورکیا‌و عێراق ، پاشقولی لێ‌گیراو به ناهه‌ق و بێ ویستی راسته‌قینه‌ی کورد ، باشووری کوردستان به عێراقه‌وه لکێندرا ، هه‌رچه‌نده لکاندنه‌که مه‌رجی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی نه‌ته‌وه‌یی کوردی بۆ دانرابوو .
گه‌لی کورد  ، هه‌ر له لکاندنیهوه به ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی عێراق تا ئیمڕۆ ، به‌و باره سیاسی و یاساییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه  رازینه‌بووه ، زنجیره‌ی راپه‌ڕین و شۆڕشه‌کانی کورد له سه‌ده‌ی رابردوودا بۆ ئه‌و راستییه به‌ڵگه‌ن.
گه‌لی کورد له باشووری کوردستانی لکێندراو به عێراقه‌وه ، به راپه‌ڕینه‌که‌ی به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی به‌رپه‌رچی په‌یماننامه‌ی ساڵی 1930 ی نێوان ئینگلیز‌و عێراقی دایه‌وه ، دواتر دوای کۆتاییهاتنی ئینتیدابی ئینگلیز‌و وه‌رگرتنی عێراق له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان ( عصبة الامم ) ئه‌و مافه‌ی بۆ سه‌لمێندرا که بوونی نه‌ته‌وایه‌تی ی بپارێزێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان به‌رپرسیار بێت .
ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه ، دوای چه‌ندین شۆڕس ، دوای مۆرکردنی چه‌ندین به‌یاننامه‌و رێککه‌وتننامه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوهندو پاشان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان ، دوای پتر له سه‌دان هه‌زار شه‌هیدو شاڵاوی دڕندانه‌و جینۆساید  ، که له سه‌رده‌می ره‌شی سه‌ددامی فاشستدا ، به ئه‌نفال و کیمیاباران و ته‌ختکردن و سووتاندنی گوند‌و شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان به ئه‌وپه‌ڕی گه‌یشت ، هێشتا بانگه‌وازی پڕۆژه‌یه‌کی مۆدێرن و هێمن و هه‌قخوازانه‌ی وه‌ک به‌رپاکردنی ریفراندۆم که داوا ده‌کات کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی : کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، یه‌کێتیی ئه‌وروپا ، رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ . . . هتد ، خۆیان بێن و بزانن ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه‌ی باشووری کوردستان بۆ چاره‌نووسی خۆی چی ده‌وێت  ، به‌رهه‌ڵستی ده‌کرێت  ...

هێشتا له‌لایه‌ن ته‌یفێکی رووناکبیر‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می کوردییه‌وه به کارێکی ناواقیعی و ناعه‌قڵانی و نایاسایی داده‌نرێت! هێشتا هه‌مان ئه‌و پاساوانه‌ی پتر له هه‌شتا ساڵه به بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد ده‌که‌ن ، به‌کارده‌هێننه‌وه . ده‌ڵێن : ریفراندۆم ناکرێت چونکه رێمان ناده‌ن ! ریفراندۆم بۆ ئه‌مڕۆ کارێکی عه‌مه‌لی نییه و کاتی نه‌هاتووه ! ریفراندۆم له رووی یاساییه‌وه به‌ربه‌ستی له‌به‌رده‌مدایه‌و کارێکه بۆمان ناچێته‌سه‌ر و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گوێی لێناگرن ! ریفراندۆم پڕۆژه‌یه‌که سۆز‌و خه‌یاڵ به‌سه‌ریدا زاڵه‌و عه‌قڵانییه‌تی تێدا نییه