مشاركات عشوائية


نوێ

ووتاری وەرزشی... شروڤەیەك بۆ كڵاسیكو

 

ھەركی نێت - وتاری وەرزشی

بەرشلۆنە :-
لویس ئەنرێکی بەر لە یاریەکە ووتی :( بەرنابیۆ باشترین شوێنە بۆ گۆل تۆمارکردن ، پێویستە میسی بونی خۆی لە کلاسیکۆدا بسەلمێنێ ، ئێمە بۆ سێ خال دەچینە ناو یاریگا و دەمانەوێ بگەرێینەوە ناو کەش و هەوای لالیگا، هیوادارم هەموو یاریزانانی ریال مەدرید بۆ ئەم یاریە ئامادەبن  ). میسی ٦یاری بوو لە کلاسیکۆدا گۆلی تۆمار نەکردبوو بەلام ئەو شەو بەتۆمار کردنی دووگۆل رێژەی گۆلەکانی بەرزکردەوە بۆ ٥۰۰گۆل لەسەر حیسابی ریال مەدرید و خاوەنی ۲۳گۆلە لە کلاسیکۆ و کە ۱۰گۆلی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمار کردوە زیاتر لە یاریزانێکی ریال مەدرید لەم یاریگایە ،میسی بەرشلۆنەی گەراندەوە نێو کەش و هەوای لالیگا و گری بەردایە لالیگا ، ئەگەر میسی نابوایە بەرشلۆنە لەم یاریەش بەدەردی یاریەکانی تر دەچوو ، میسی توانی بارەدۆخە خراپەکایی بەرشلۆنە چارەسەربکات بۆیە زێدانی راهێنەری ریال مەدریدی ناچار کرد دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە بلێ : (میسی یاریێکی سەرسورمانی کرد ئەو باشترینە ) ، بەدەر لەمیسی گۆلپارێ تریشتیکن ئەشەو لە ئاستێکی بەرزدابوو یارمەتیدەرێکی گەورەی سەرکەوتنەکەبوو ، ئەنرێکی توانی پلانی خۆی بەسەر یاریەکەدا بچەسپێنی سەرەرای ئەوەی چەندین چار چلەوی یاری کەوتە دەس ریال مەدرید ، راکیتیچ یارێکی زۆر باشی کرد و هۆکارێکی مەزنی سەرکەوتنەکەبوو ، هێلی بەرگری بەرشلۆنە تارادەیێک باشبوو بەلام دەکرا ئەنرێکی زیاتر سود لە ماسکیرانۆ ببینێ بەتایبەت دوای تۆمار کردنی گۆلی دووەم ، چونکە ریال مەدرید پشتی بە هێرشی هەلگەراوەدەبەست و بەرگریکارەکانیش پیکێ و ئەلبا و رۆبیرتۆ زو بەسەر دەکەوتن و بۆشایی لەدواوە دروست دەبو ئەگەر رۆنالدۆ لەرۆژی خۆیی با دلنیام هێلی بەرگری بەرشلۆنە خراپی لێ دە قەوما.

ریال مەدرید :-
دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە زیدان ووتی :(دەست خۆشی لە یاریزانانم دەکەم ئاستێکی بەرزیان پێشکێش کرد ، لەسەر ناوبژیوان هیچ نالێم ، زۆر ناخۆش بو لە یاریگایی خۆمان بدۆرین لەدواساتەکان ئێمە شایستەی خالێک بوون ، ووتیشی : من بەرپرسیاری ئەو شکستەم و پەشیمانیش نیم لە یاری پێ کردنی گاریس بێل ) . بەلێ بەرپرسی یەکەمی شکستەکەی ریال مەدرید زێدان بوو ، چونکە یاری پێ کردنی گاریس بێل زۆر هەلەبوو دەبوایە یاری بە ئەسینسۆ یان ئیسکۆ کردبا ، دواتر زێدان دەیتوانی بۆ بەرامبەربوون یاری بکات جونکە بەرامبەر بوونیش لە بەرژەوەندی ریال مەدرید بوو ، زێدان لە دەرهێنانی کاسیمیرۆ زیرەک بوو بەلام رامۆس پلانەکانی تێکدا ، زیدان لە هێنانە خوارەوەی چمیس زیرەک بوو بەلام دەبوایە پاریزگاری لە ئەنچامەکە بکەت نەک بەدوای گۆلی سێیەم بگەرێت ، ریال مەدرید کۆمەلێک دەرڤەتی گۆڵ تۆمارکردنی لەدەست دا تۆپی پێش وایە گۆل نەکەی گۆل دەخۆیی ، کارتە زەردە زوەکەی کاسیمیرۆ ترساندی کە ئیتر نەی توانی بەتوندی و بە ئازادی یاری بکات ، رۆنالدۆ یاریێکی باشی کرد بەلام گۆل تۆمارنەکرد ئەمەش بۆ یاریزانێکی وەک رۆنالدۆ ئاساییە جونکە بەر لە ٥رۆژ هاتریکی لە بایرین مونخ کرد کەواتە تەنها بارەدۆخی یاریەکە لەبەرژەوەندی رۆنالدۆ نەبوو ئەگەر نا ئاستی باش بوو ، نافاس پالەوانی ریال مەدرید بوو کۆمەلێک تۆپی مەترسیداری دەرهێنا ، بەبۆچونی خۆشم مارسیلۆ باشترین یاری بۆ ریال مەدرید کرد بەلام لە پێشەوە ، کە ئەمەش وای کردبوو وەک پێویست گرنگی بە بەرگری نەدات . 

ئەمانەی بۆچونی من بوون لەسەر کلاسیکۆ دەکرێ  هەلەبم ، بەلام ئەوەی منی دلخۆش کرد بەهێزی یاریەکەبوو کە پربوو لە دیمەنی چوان و یاری خێرا و هێرش بە هێرش ، هیوادارم بە روحێکی وەرزشی وەری بگرن 

شیروان هەرکی