سەرۆكی فەڕەنسا دیاریكرا... خیزانەكەی ٢٥ ساڵ لەخۆی گەورەترە
ھەركی نێت - ھەواڵ
ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا راگەیێندرا و بەپێی ئەنجامەکە، مانوێل ماکرۆن لە 24.01%ـی دەنگەکانی و هەروەها مارین لوپێن 21.3%ـی دەنگەکانییان بەدەستهێنا.
لە هەڵبژاردنەکەدا 11 کەس خۆیان بەربژێر کردبوو، بەڵام پێنجیان بەهێز بوون، 47 ملیۆن کەسیش بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێ مافی دەنگدانیان هەبوو.
کاژێر 08:00 ی بەیانی رۆژی یەکشەممە 23-4-2017 بە کاتی فەرەنسا، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا لە خولی یەکەم بەڕێوەچوو.
لەو هەڵبژاردنەدا 47 ملیۆن فەرەنسی مافی دەنگدانیان هەبوو، 45 ملیۆن و 700 هەزاریان لەنێو فەرەنسا و، نزیکەی ملیۆنێك و 300 هەزار فەرەنسی دیکەش لە دەرەوەی وڵات بوون.
ئیمانوێل ماكرۆن، له قۆناغه‌كانى خوێندندا په‌يوه‌ندى خۆشه‌ويستى له‌گه‌ڵ يه‌كێك له مامۆستاكانى درووستكردووه، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی ته‌نها 17 ساڵ بووه كه حه‌زی له مامۆستاكه‌ی خۆی كردووه كه 25 ساڵ له خۆى گه‌وره‌تر بووه و دواتر هاوسه‌رگيريان كردووه.
هه‌رچه‌نده باوكىشی ناڕازى بوو له‌و هاوسه‌رگيرييه و ده‌يويست كوڕه‌كه‌ى له‌و ژنه دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ماكرۆن دژى ويستى باوكى وه‌ستاوه‌ته‌وه و هه‌ر سوور بووه له سه‌ر هاوسه‌رگيرى كردن له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌ى و سه‌ره‌نجام بوونه‌ته هاوسه‌ری یه‌كتریی.
هاوسه‌ره‌كه‌ی ماكرۆن ناوی "بريجيت ترونيو" یه و پێش 10 ساڵ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ "ماكرۆن" كردووه، ئه‌وكاته ته‌مه‌نی 64 ساڵ بووه و ماكرۆنیش ته‌مه‌نی 39 ساڵ بووه، واتا هاوسه‌ره‌كه‌ی ئیمانوێل 25 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره. بریجیت دایكی 3 منداڵه له هاوسه‌ره پێشووه‌كه‌ی و له‌و 3 منداڵه‌شی 7 نه‌وه‌ی هه‌یه و داپیره‌ی حه‌وت منداڵه. یه‌كێك له منداڵه‌كانی 2 ساڵ له ماكرۆن گه‌وره‌تره. ئیمانوێل كاتێك حه‌زی له بریجیت كردووه، قوتابی خۆی بووه و ئه‌و مامۆستای بووه.