ناوی دێربی و کلاسیکۆ لە چیەوە ھاتووە
ھەرکی نێت- وەرزشی
ووشەی كلاسیكۆ " Classico " ووشەیەكی ئینگلیزییە و بۆ یەكەم جار لە یاری نێوان " ڕیڤەر پلێت و بوكا جۆنیۆرز " لە ووڵاتی تانگۆ (ئەرژەنتین) بە یاری كلاسیكۆ ناونراوە ...
ووشەی ( دێربی )ش لە ساڵی 1840 لە شاری دێربی كاونتی ئینگلیزی سەری هەڵداوە لە پێشبڕكێیەكی ئەسپسواری لە نێوان دوو كەسایەتی دەوڵەمەندی ئەو شارەدا پێشبڕكێیەكە بە دێربی ناوی هاتووە وەك رێزێك بۆ شاری دێربی كاونتی ...
ئەوەی لێرەدا مەبەستە كلاسیكۆیە، كلاسیكۆ لە تۆپی پێدا، ئەو نازناوەیە بە یاری نێوان دوو باشترین و بەهێزترین یانە لە مێژوودا دەدرێت و یارییەكە تام و چێژ و لەزەتی جیاوازی لەگەڵ یارییەكانی دیكەی خولەكە و یانەكانی دیكەدا ھەیە ...