ھەرێمی کوردستان دەیەمین ولاتە لەڕووی زۆری یەدەکی نەوت
ھەرکی نێت- ھەوال
به گوێره‌ی دوا ریزبه‌ندییه‌كانی كۆمپانیای ئی بی ئاڕ، عێراق پله‌ی پێنجه‌می هه‌یه له جیهان له بوونی نه‌وتی یه‌ده‌گ و به‌پێی ژماره‌كانی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ش بێت هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌م ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه له نه‌وت.
كۆمپانیای ئی بی ئاڕی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز دوا پۆلێنكاری نه‌وتی یه‌ده‌گی وڵاتانی جیهانی راگه‌یاند و ده‌ركه‌وتووه كه فه‌نزوێلا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و خاوه‌نی 300 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه، دوای ئه‌ویش سعوودیه دێت كه 269 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.
به گوێره‌ی پله به‌ندییه نوێیه‌كه كه‌نه‌دا پله‌ی سێهه‌م و ئێران پله‌ی چواره‌می گرتووه له رووی ده‌وڵه‌مه‌ندی به نه‌وتی خاو.
به گوێره‌ی هه‌مان ریزبه‌ندی، نایجیریا كه ته‌نها خاوه‌نی 37 ملیار به‌رمیل نه‌وته پله‌ی ده‌یه‌می هه‌یه له جیهان، ئه‌گه‌ر هه‌مان ژماره‌كانی ئه‌و پۆلێنكارییه‌ش به‌كاربێنین، ئه‌وان هه‌رێمی كوردستان شوێنی نایجیری ده‌گرێته‌وه چونكه ته‌نها یه‌ده‌گی نه‌وتی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم زیاتره له 45 ملیار به‌رمیل.
No comments