ھەركی نێت - ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو وەزارەتە کە وێنەیەكی بۆ ھەركی نێت نێردراوە، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بەم شێوەیە دەبێت:
١-ڕۆژانی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ٧-٨/٥/٢٠١٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
٢-ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ٩-١٠/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.
٣-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەش دەکرێت.
٤-ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ١٤-١٥/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
٥- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ١٦/٥/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
٦- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٧-١٨/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
- ئەنجومەنی ئاسایش
٧- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.
٨- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٢/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.
٩-ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٣/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.
١٠- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ٢٤-٢٥/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای مین دابەش دەکرێت.
١١- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٨/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
١٢- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٩/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی پلان دانان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرھێنان
- دەستەی دەسپاکی
- کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان
١٣- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٣٠/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
- مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
١٤- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٣١/٥/٢٠١٧، مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٧ ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
- وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆکایەتی ھەرێم
- سەرۆکایەتی پەرلەمان
- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
ھەركی نێت خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بڵاودەكاتەوە
مراجعة بواسطة
admin
في
April 30, 2017
التقييم:
5
No comments