مشاركات عشوائية


نوێ

١٦ راستی دەربارەی چاو




ھەركی نێت- تەندروستی

1- چاوی مرۆڤ دەتوانێ جیاوازی لە نێوان 10 ملیۆن ڕەنگدا بکات ، ئه‌مە بە نیسبەت بۆ مرۆڤی ئاسایی ، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ ئافره‌تدا ژماره‌كه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 99 ملیۆن ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی میوتەیشنی جینەوە ڕوو ده‌دات.ته‌ماشای ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ : ئه‌و ئافره‌ته‌ی 99 ملیۆن ڕه‌نگ زیاتر ده‌بینێ

2- ھۆکاری سوربونی چاو لە دوای مەلە کردن لە حەوزدا تێکەڵ بونی میزە لەگەڵ کلۆر کە ماددەیەک بەرھەم دێت بە ناوی کلۆرامین ، ئەمەش دەبێتە ھۆی سوربونی چاو ھەروەھا تێک چونی سوڕی ھەناسەدان و دروست بونی کۆکە و چڵم . جگە لە میز پیسای و چڵک عارەقیش ھەمان کاریگەرییان دەبیت لە کاتی یەکگرتنی لەگەڵ کلۆری ناو ئاوەکەدا.

3- ھەموو ئەو کەسانەی چاویان ڕەنگی شینە ئەوا ئەگەری ئەوەیە ھەیە بگەرێنەوە سەر پیاوێک کە لە نزیک دەریای ڕەش دا ژیاوە ، 10000 ساڵ لەمەو بەر.!

4- ئەگەر وا ئەزانی گێزەر خواردن سوودی بۆ بینای چاو زۆرە ئەوە بزانە ئەمە تەنھا درۆیەکی گەورەیە و ھیچ سوودێکی بۆ بینای چاوت نیە ! ئەمە تەنھا فێڵێك  بوو لە لایەن بەڕیتانیەکانەوە لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەم ، ئەویش بۆ شاردنەوەی تەکنەلۆجیایەکی بەریتانیەکان بوو ! چۆن ؟ لە ماوەی جەنگی جیھانی دووەمدا بەریتانیەکان تەکنەلۆجیایەکی نوێیان داھێنا بوو بۆ فرۆکە جەنگیەکان کە دەیتوانی شوێنی دوژمنەکان بە ئاسانی دیاری کات وە ڕەنگیان بگۆرێت لای خۆیەوە ئەویش " Radar " بوو . لە شەودا ، بۆ ئەوەی دوژمنەکانیان نەزانن کە بەریتانیەکان ڕاداریان بەکار ھێناوە لە فڕۆکەدا و پاشان بیان ئەوێت دروستیکەنەوە . ئەوا بەریتانیەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە فڕۆکەوانەکە رێژەیەکی زۆر گێزەری خواردوە بۆ ئەوەی چاوی بەھێز بێت و بینای چاوی لە شەودا باشتر بێت.!

5- مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كان به‌ گشتی ، به‌ دوو چاو باشتر ده‌بینن له‌وه‌ی یه‌ك چاویان هه‌بوایه‌ ، به‌ تایبه‌تی له‌ مرۆڤدا چوكه‌ به‌هۆی دوو چاوه‌وه‌ توانای ته‌ركیز و درك پێ كردنمان له‌سه‌ر شتێك زیاتر و قووڵتر ده‌بێت كاتێك سه‌یری ده‌كه‌ین، وه‌ بینایی به‌هۆی دوو چاوه‌وه‌ ڕێگه‌مان پێده‌دات به‌راورد له‌ نێوان دیمه‌نێك ، شتێك یا زیار بكه‌ین و بزانین تا چه‌ندێك لێمانه‌وه‌ دوورن..!

6- چاوی مرۆڤ پێویستی بە 15 بۆ 20 خولەک ھەیە تاکو لەگەڵ تاریکی ڕادێت ، ئەمە ھەمان کاتە کە خۆر پێویستی پێیەتی بۆ ئاوا بوون.!!

7- ئەو کەسانەی چاویان شینە ، ئەوا زیاتر ھەستیارن بۆ ڕووناکی بەراورد بە ڕەنگەکانی تری چاو.!

8- چاوه‌كانت ماندوو ده‌بن له‌و كاته‌ی ده‌خوێنیته‌وه‌ یا چاوت بڕیوه‌ته‌ پیشاندره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت چونكه‌ له‌و كاتانه‌دا ڕێژه‌ی چاو تروكانت كه‌م ده‌بێته‌وه‌.!

9- چاوی سه‌وز یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌نگه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌كان ، به‌ نزیكه‌ی ته‌نها له‌ %02 ی دانیشتوانی جیهان ڕه‌نگی چاویان سه‌وزه‌ ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی داهاتوودا ڕێژه‌كه‌ كه‌متر بێته‌وه‌.

10- کاتێک چاوەکان دوو ڕەنگی جیاوازیان دەبێت ئەوا ئەمە دەبێتە حاڵەتێک کە ناسراوە بە heterochromia iridum ، تەنها کەمتر لە 0.6% دانیشتوانی جیهان چاویان بەو شێوەیە.

11- دوای مێشك ، چاو دووه‌م ئاڵۆزترین و چڕترین ئه‌ندامی له‌شه‌ له‌ مرۆڤدا ، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ زانستی سه‌رده‌می پزیشكی ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی له‌یزه‌ره‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاو ده‌كه‌ن. به‌هۆی ووردی و هه‌ستیاری خانه‌ و پێكهاته‌كانی.

12- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاو هه‌ستیارترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه‌ ئه‌وا پێویسته‌ ماسولكه‌كانیشی له‌ چاڵاكی و جووڵه‌دا به‌هێز بن ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌ر ماسولكه‌كانی چاو به‌راود به‌ توانایی ئاسای گه‌ر 100 هێنده‌ش لاواز بوونایه‌ ئه‌وا له‌ چالاكی خۆیان بۆ چاو نه‌ده‌وه‌ستان ، ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات ماسولكه‌كانی چاو چه‌نده‌ به‌هێز و به‌ توانان ، وه‌ ئه‌وه‌ش بزانه‌ ماسولكه‌ی ته‌ركیز له‌ چاودا ڕۆژانه‌ 1 ملیۆن جار ده‌جوڵێت.!

13- چاوت وێنەکان بە شێوەی ھەڵگەراوە وەردەگرێ بەڵام مێشکت وەکو خۆیان لێ دەکاتەوە . لە یەک چاودا ژمارەی خانەکانی ڕووناكی وه‌رگر به‌ 107 ملیۆن مەزندە کراوە ھەمووشیان ھەستیارن بۆ ڕوناکی ، وه‌ له‌گه‌ڵ مولوله‌كانی خوێن و خانه‌كانی تر ژماره‌كان له‌ 150 ملیۆن تێپه‌ڕ ده‌كات بۆ هه‌ر چاوێك.

14- میلانۆمایی چاو ، یان شێرپەنجەی چاو : جۆرێکە لە شێرپەنجەی و گەشە دەکات لە چاودا ، بە تایبەتی لە ڕەنگینەدا. ڕەنگینەش : بەشێکی ڕەنگداری چاوە و لە دوو چین پێکدێت : چینی دەروە ، کە ئەشێت شین یان سەوز یان ھەنگوینی یان قاوەیی بێت ، وە چینی دووەمیش ھەمیشە قاوەییە ، وەرەم دەتوانێت لەناوەوە یان لەدەرەوەیی ڕەنگینە گەشە بکات . سەرەڕای ئەوەی زۆربەی وەرەمەکانی ڕەنگینە کیسەن ، بەڵام ئەشێتیش شێرپەنجەیی کوشندە تێیدا گەشە بکات.

15- تۆ بەھۆی مێشکەوە ئەبینی ! نەک بەھۆی چاو ! لێڵی یا تەم و مژی لە بینیندا بەھۆی چاوەوە نیە بەڵکو بە شێوەیەکی ھەڵە دەر ئەچێ لە ناوچەی visual cortex لە مێشکدا. بۆیه‌ گه‌ر هاتووی تووشی چاو كزی و لێڵی بوویت ئه‌وا ڕه‌خنه‌ له‌ چاوت مه‌گره‌ به‌ڵكو له‌و ناوچه‌ خانه‌یه‌..!

16- مرۆڤ و سەگ ، تەنھا 2 جۆری بوونەوەری ناسراون تا ئێستا کە ئیشارەتەکانی چاو پێکەوە بگۆڕنەوە و لە ڕێی چاو ڕەفتار و کاردانەوە بۆ یەکتری بگۆڕنەوە ،وە سەگ تەنھا ئەو کاتانە ئەم کردارانە ئەنجام دەدات کاتێ تەنھا لەگەڵ مرۆڤ تێکەڵ بێت و کار

No comments