میدیای ئەلیکترۆنی
میدیای ئەلیکترۆنی و کاریگەریەکانی
زمانی راگەیاند
لە ھەموو ولاتێک راگەیاندن زمانی تایبەتی بە خۆیان ھەیە و ئەمەش تەنیا لە راگەیاندن ( گۆڤار، رادیۆ، تەلەفیزۆن، وە ئینتەرنێت) سوودی لێدە بینرێت . کورد جارێ ئەو زمانە ستاندەردەی نیە، بۆیە ھەرکەسەو بەئارەزووی خۆی چ وشەیەکی بێتە سەرزاری بەکاری دەھێنێ بێ ئەوەی بیر لە زیان یان سوودی ئەو چەشنە کارکردنە بکاتەوە.
ئەوەی لە ئێستادا زمانی راگەیاندنەکان کاریان پێدەکرێت لە ئاستی پێویست دانیە چونکە نەک کەسانی پسپۆر بەلکوو کەسانی نەخوێندەواریش دەزانن کورد نە بەو جۆرە قسەی کردوە نە بەو جۆرە دەنووسێ.ئەوەی لە ئێستادا روودەدات نەزمانی راگەیاندنە نە ئەخلاقیاتی کاری راگەیاندنە.
پەیدابوونی ئەم زمانە لە راگەیاندنی کوردی، مێژوویەکی دووری نیە، ئەم جۆرە زمانە زبرە لە شەری ناوەخۆ لەلایەن چەند بەرپرسێکی توندرەوەوە پەیدابوو.
بەلام دوای سەر ھەلدانی میدیای ئەلیکترۆنی ئەم زمانە زبرەی راگەیاندن زیاتر گەشەی کرد، ئەمەش زمانی راگەیاندنی تووشی کێشەی گەورەیکرد .
لایەکی ترەوە زۆربەی ئەوانەی لە ئێستادا لە بواری رۆژنامەوانیدا کاردەکەن پیشەیان رۆژ نامەنووس نیە بەلام خۆیان تێکەلی ئەم کارە کردووە یان دەرچووی ھیچ ناوەندێکی ئەکادیمی نین یانیش ھەندێکیشیان دەرچووی ناوەندەکانی ئەکادیمین بەس وەکوو پێویست خۆیان پێنەگەیاندوە، ئەمەش وادەکات شارەزاییەکی ئەوتۆیان نەبێت لە بارەی ئەخلاقی کاری میدیایی.

No comments