باڤێل تالەبانی وێنەیەکی خۆی و کچە شۆخەکەی بلاوکردەوە
ھەرکی نێت- کەساییەتیەکان
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ یەکەمجار وێنەی باڤڵ تاڵەبانی وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، باڤڵ تاڵەبانی وێنەیەکی خۆی لەگەڵ کچە گەورەکەیدا کە وەک خۆی نوسیویەتی ناوی شانیایە بڵاوکردووەتەوە و وەک زانراویشە کە باڤڵ کوڕێکی دیکەشی هەیە بەڵام ئەو تەمەنی بچووکە.
باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی مام جەلال و هاوسەرەکەی کە ناوی لاڤەیە وە کچی مەلا بەختیارە و زۆرێکیش بە هاوسەرگیرییەکی سیاسی ناویان بردووە.
باڤڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانییە و دامەزرێنەری دەزگای دژە تیرۆری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و لە چاوپێکەوتنێکدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باس لەوە دەکاتکە ئەو کاتەی لە زانکۆی موستەنسیرییەی بەغدا بڕوانامەی لە دەروونناسیدا بەدەستهێناوە هەر لەوێش یەکەم منداڵیان بووە لەگەڵ تاڵەبانیدا.
No comments