داعش دزەیكردبووە سنووری مەخموور و پێشمەرگە بۆسەی بۆ نایەوە
ھەركی نێت - ھەواڵ
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه دوو چه‌كداری دزه‌یان كرده سنوری ناحیه‌ی قه‌راج و كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌وه.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌عات 10ی ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعش كه له دوو چه‌كدار پێكهاتبوون دزه‌یان كرده‌سه‌ر بۆسنوری ناحیه‌ی قه‌راج بۆ پشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاندنی بۆمب.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی وتی: " چه‌كداره‌كانی داعش به‌ر له‌وه‌ی كاره‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه و ته‌قه‌یان لێكردوون".
وتیشی: "له گوندی كونجینه له رۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی قه‌راج به‌دووری زیاتر له 12 كیلۆمه‌تر ته‌رمێكیان كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه".
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه به‌دوای چه‌كداره‌كه‌ی تردا ده‌گه‌ڕێن.
No comments