مشاركات عشوائية


نوێ

ھاملتن ئەندازیاری رێگای رەواندز چ ئاواتێکی ھەبوو لەگەل عەشیرەتی ھەرکی



ھەرکی نێت- مێژووی

لە بەھاراندا خێلی ھەرکیەکان مەرومالاتیان بەرەو ناوچە شاخاوییەکان دەبرد کۆمەلە پیاوێکی لێھاتوو بەدوایانەوە دەرۆیشتن ھەموویان لێھاتوو پرچەک بوون بەسواری بارگیرو جلوبەرگی رازاوەو جوان بوون. من خۆزگەم بە کامێراێکی سینەمای دەخواست کاتێک بەسەربەرزییەوە لە بەردەمم تێدەپەرین وێنەیانم بگرتاییە.

وە ھەروەھا ھاملتن باس لەوە دەکات کە ھەرکیەکان خێلێکی زۆر دەولەمەندبوون خاوە سامان و مەرومالاتێکی زۆر بوون. وە زۆرجاریش ھەولیان دەدا شەڕانی دیارنەبن ئەگەر ناچار نەکرابان لە لایەن ئەوچەتانەوە کە لەرێگادا رووبەروویان دەبوونەوە رێگریان دەکرد بۆ دزینی مەڕو مالاتیان.

ھەرکیەکان رێگرنەبوون لە بەردەم کارەکەم ئەوان ھەولیان دەدات دۆستایەتی پیشان بدەن، ھەندێک جاریش کێشە روویدەدا ئەگەر بچوک بونایە نەم دەگەیاندە سەرۆکەکەیان ھەرخۆم چارەم دەکرد.

سەرچاوە
رێگایەک بە کوردستاندا
نوسینی: ھاملتن.... لا ١٩٨

No comments