مشاركات عشوائية


نوێ

کچانی گوندێک بەدوای مێرد دا دەگەرێن دەستیان ناکەوێت



ھەرکی نێت-ھەمەرەنگ


گوندێکی بەرازیل داوای بەپەلەی شووکردن دەکەن و نزیکەی 600 کچیان هەیە لەتەمەنەکانی نێوان 20 بۆ 35 ساڵ کە ماونەتەوەو شوویان نەکردووە.

کچێ‌نی ئەو گوندە وەک ناڕەزایەتییەک دەریانبڕیوەو داوای بەپەلەی هاوسەرگیریی دەکەن، چونکە بەگوێرەی یاسایەکی ئەو گوندە کاتێک کوڕەکانیان تەمەنیان دەگاتە 18 ساڵ دەستبەجێ دەیاننێرنە دەرەوەو بەو هۆیەوە کچەکانیان دەرچەیەکیان بۆ نەماوەتەوە بۆ هاوسەرگیریی.

لەئێستادا کچانی ئەو گوندە دەناڵێنن بەدەست تەنهاییەوە، ناشیانەوێت شوو بەکوڕانێک بکەن کە لەدەرەوەی گوندەکەی خۆیان بێت. ئەو گوندە ناوی نۆیفا دێ کۆردیرۆیە.

لەو گوندەدا پیاوی تێدایە، بەڵام هێندە کەمن خواستی ئەو هەموو کچە پڕناکاتەوە کە دانیشتووی گوندەکەن، یان ژنیان هەیە یان براو باوکی کچەکانیان.
نیلما فیرناندێز کچێکی تەمەن 23 ساڵەو دەڵێت "هەموو خەونی کچانی ئەم گوندە تەنها پیاوێکە ببێتە شاسواری خەونەکانیان، بەڵام بەو مەرجەی لەنێو گوندەکە بمێننەوەو نەچنە دەرەوە تەنها لەپێناوی هاوسەرگیرییەکدا".


کچانی گوندی نۆیفا لەوە تێگەیشتوون کە دروستکردنی ژیانی هاوسەرگیریی برەوێکی باش بەڕەوتی ژیانی کۆمەڵایەتی دەدات و کۆمەڵگا پێشدەکەوێت.

No comments