ئەوکەسەی ھەژدە سال لە فرۆکەخانەدا مایەوە
ھەرکی نێت- کەسایەتیەکان
( ئەو کەسەی بۆ ماوەی 18 ساڵ لە فڕۆکەخانە مایەوە )
_ میهران که‌ریمی ناسری " که‌سێکی ئێرانییه و ساڵی 1973 ڕۆشته ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی خویندن ، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شداری خۆپیشاندانێکی کرد دژی شای ئێران له ئه‌مریکا دوای دوو ساڵ له کاتی گه‌شتنه‌وه‌ی به ئێران ده‌ستگیر ده‌کرێت و 6 مانگ ده‌گیرێت و ته‌عزیب ده‌درێت پاشان له ولات ده‌ر ده‌کرێت ، له ساڵی 1977 داوای په‌نا هه‌نده‌ی له ئه‌ڵمانیا ده‌کات به‌ڵام وه‌رناگیرێت دواتر له هۆڵه‌ندا داوا ده‌کات ئه‌ویش ڕازی نابێت له ساڵی 1978 داوا له فه‌ره‌نسا به‌ڵام ئه‌ویش قبوڵی ناکات له 1979 داوا له ئیتاڵیا ده‌کات وه‌ر بگیرێت به‌لام ئیتاڵیاش ڕازی نابێت دوباره له 1980 داوا له فه‌ره‌نسا ده‌کات به‌لام فه‌ره‌نساش دوباره ڕازی نابێت ، دواتر داوا ده‌کات ڕێگه‌ی بدرێت له فه‌ره‌نساوه کۆچ بکات بۆ ئه‌مریکا به‌ڵام ڕێی پێ نادرێت بۆیه ده‌ڕواته ئه‌ڵمانیای خۆر ئاوا به‌ڵام له‌وێش دوباره ده‌ر ده‌کرێت و ده‌چێته سنوری به‌لجیکا ، ده‌سه‌لاتی به‌لجیکا ڕێگه‌ی پێ ده‌ده‌ن بچێته خاکی به‌لجیکاوه تا ساڵی 1986 له‌وی ده‌ژی ، میهران به نیازی کۆچ کردن بۆ ئه‌مریکا ده‌چێته فه‌ره‌نسا له فڕۆکه‌خانه جانتاکه‌ی لێی ده‌برێت له ناو جانتاکه‌یدا هه‌مو ناسنامه‌و به‌ڵگه‌کانی تێدایه به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی فڕۆکه‌خانه ڕێگه‌ی ده‌ده‌ن به سه‌فه‌ر کردن له کاتی گه‌یشتنی به ئه‌مریکا ده‌سه‌لات داران ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه و به‌ڵگه‌یه‌کی پێ نیه وه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ فه‌ره‌نسا ، فڕۆکه‌خانه‌ی فه‌ره‌نساش وه‌ری ناگرنه‌وه بۆیه ده‌یخه‌نه ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌و که‌سانه‌ی تێدایه که به‌بێ ناسنامه‌ن له فڕۆکه‌خانه‌که‌دا میهران بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ له‌و شوێنه‌دا ده‌مێنێته‌وه ، له‌و ماوه‌یه‌دا دهۆسیه‌که‌ی ده‌درێته دادگا و فه‌ره‌نسا رازی ده‌بێت به پێشکه‌ش کردنی لجوئی سیاسی به‌لام میهران ڕازی نابێت هه‌روه‌ها به‌لجیکا ڕازی ده‌بێت به گه‌رانه‌وه‌ی بۆ به‌لجیکا به‌لام میهران ئه‌ویش ڕه‌ت ده‌کاته‌وه له‌به‌ر حه‌زێکی زۆری بۆ گه‌شت کردن بۆ ئه‌مریکا بۆیه تا ساڵی 2006 له‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه . چیرۆکه‌که‌ی میهران بووه ئیلهامی چه‌ند فیلیمی سینه‌مای وه‌ک " The Terminal " و " Lost in Transit " ..هتد له سالی 2007 دۆسیه‌که‌ی ده‌درێته ڕێکخراوی خاچی سوری فه‌ره‌نسی پاشان له ئوتێلێکی نزیک فڕۆکه‌خانه‌که شوێنی بۆ دابین ده‌کرێت ... یه‌کێک له قسه‌کانی میهران " فیلیمی The Terminal حه‌زی گه‌شت کردنم بۆ ئه‌مریکای زیاتر کرد
No comments