بەھۆی ھەڵە بەکارھێنانی دەرمان ساڵانە"١٣" ملیۆن کەس دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبن
ھەرکی نێت- تەندروستی
رێکخراوی تەندروستی جیھانیی ھۆشداری دەدات لە ھەڵە بەکارھێنانی دەرمان و رایدەگەیەنێت بەھۆی ھەڵە بەکارھێنانی دەرمانەوە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان زیاتر دەبن .
رێکخراوی تەندروستی جیھانیی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، ھەڵە بەکارھێنانی دەرمان بەشێوەیەکی بەرچاو لە جیھاندا بڵاوبۆتەوە کە بەبێ رێنمایی پزیشک بەکاردەھێنرێن و ئەوەش دەبێـتە ھۆی ئەوەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرە و نەخۆشییەکانی کۆئەنجامی ھەناسەدان زیاتر بڵاوببنەوە و ھاوکات حاڵەتەکانی گیان لەدەستدانیش زیاتر ببن .
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکراکراوە ، لە ساڵانی نێوان "ھەزارو نۆسەد وھەشتا" بۆ "دووھەزارو چواردە" ، ژمارەی تووشبوانی نەخۆشی شەکرە لە "سەد و ھەشت" ملیۆنەوە بۆ "چوار سەد وبیست و دوو" ملیۆن زیادیکردووە و ساڵانەش "سیانزە" ملیۆن کەس دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبن و چاوەراونیش دەکرێـت لە ماوەی "بیست" ساڵی داھاتوودا ژمارەکە بەرێژەی لە سەدا "حەفتا" زیاد بکات.
No comments