مشاركات عشوائية


نوێ

نازم ھەرکی گۆرانکاری لە مووچەی ئەم فەرمانبەرانەدا دەکرێت



ھەرکی نێت- ئابوری

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بە دەستکاریی مووچەی یەکەی پاسەوانیدا دەکات و دەڵێت وەزیری ناوخۆ لەو بارەوە بڕیاری داوە.

تا ئیستاش پرسیار لەبارەی مووچەی یەکەی پاسەوانییەوە دەکرێت و داواکاری لەو بارەوە کە مووچەکانیان هاوتای مووچەی هێزی پێشمەرگە یان وەزارەتی ناوخۆ بکرێت".

نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ئەنجومەنی خۆجێی لە پەرلەمانی کوردستان، بە میدیاكانی ڕایگەیاند: "لەگەڵ وەزیری ناوخۆ لەو بارەوە قسەمان کردووە، باسیان لەوە کردووە کە مووچەی یەکەی پاسەوانی هاوکات لەگەڵ گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، دەستکاری دەکرێت و بەڵێن لەو بارەوە وەرگیراوە".

ئەو ئەندام پەرمانەی کوردستان گوتیشی: "کاتێک گۆڕانکاری لە پاشەکەوتی مووچە فەرمانبەراندا بکرێت، ئەوکاتە ئەوانیش دەگرێتەوە".