مشاركات عشوائية


نوێ

کەژی ھاوتا بەستایلێکی نوێ دەرکەوت بەبینینی سەرسام دەبیت



ھەرکی نێت- ھونەری و کۆمەلایەتی




‎کەژێ هاوتا بە ستایلێکی نوێوە دەردەکەوێت و دەڵێت "بۆ زمانێ کە حەق بێژێ نەک هەر کوتەک مقەستێکی تيژيش هەيە".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کەژێ هاوتا نوێترین وێنەی بڵاودەکاتەوە بە ستایل و ڕەنگی قژێکی نوێوە، هاوکات دەڵێت " لەو سەردەمە لەو زەمەنە،  بۆ هەر شتێک من دەڕوانم کلکێک هەيە، لە ژێر پەردە و کۆشکی باڵاش، چرپە و خشپەی نامۆ هەیە، بۆ زەمانێ کە حەق بێژێ، نەک هەر کوتەک  مقەستێکی تیژیش هەیە"  
ناوبراو ماوەیەکە بە وێنەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و هەوادارانی سەرسامکردووە، پێشیان وایە جیاوازتر لەپێشوتر دەردەکەوێت.
 هەروەک پێشتر رایگەیاند بوو کە  لە ئێستادا بەنیازی نوێکردنەوەی بەرهەمێکی هونەرمەند "هاوتا ئەسعەد "ی  باوکیتی بەناوی "بۆ دەهاتی"، ئەو بەرهەمە هونەرمەند هاوتا ئەسعەد لە  ساڵی 1992 تۆماری کردووە، بەبێ ئەوەی کاری کلیپی بۆ بکات و بڵاوی بکاتەوە، بڕیاڕە بەشێوازێکی نوێ لەلایەن هونەرمەند سەید ئەحمەد رەواندزی کاری میوزیکی بۆ بکرێت، بەهاوبەشی لەگەل هونەرمەند هاوتا ئەسعەدی باوکی تۆمار و کلیپی بۆ بکات و بڵاویبکاتەوە .

No comments