سکارلێت جۆھانس کێی بەدڵە
ھەرکێ نێت- گشتی
خانمە ئەکتەری سینەمایی سکارلێت جۆهانسن، رایگەیاند، ئەو مەیلی بۆ پیاوێک دەچێت کە وەک چێشتلێنەری بەناوبانگ گۆردن رامزی بێت.
ئەو خانمە ئەکتەرە ئاماژی بۆ ئەوەکرد، ئەوەی ئێستا بەلای ئەوە گرنگە کچەکەیەتی و لەوە نیگەرانە کە پەیوەندی سۆزداری تا چەند کاریگەری لەسەر پەیوەندی نێوان خۆی و کچەکەی دەبێت.
پێدەچێت جۆهانس، هەر تەنها شەیدای رامزی نەبێت، بەڵکو ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە چێشتلێنەری جیهانی ئەنتۆنی بۆردین سەرنجی راکێشاوە.
ئەو خانمە ئەکتەرە بەشداری لە چەندین فیلمی سینەماییدا کردووە و بەم دواییە لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە.
No comments