چاکسازی
ھەركی نێت - سیاسی
چاکسازی یان ریفۆرمی سیاسی بۆخۆی یەکێکە لە ھۆکارەکانی گرنگی گۆرانی سیاسی چاکسازی لەوانەیە لە ھەندێک مەیدانی وەک ئیسلاحی زراعی بەرتەسک بکرێتەوە، بەلام پاشان پەرەدەسێنێ. بەرێوەچوونی ریفۆرم جێی راپەرینی گرتووە. ھەندی لەو ریفۆرمانەی کە کراون وەک چاکسازی (میجی) لە یابان لە سالی ١٨٦٨، چاکسازی بەناوبانگی ( بیسمارک) لە ئەلمانیا لەم دوایانە. چاکسازی ( گورباچوف) لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، دەرنجامی شۆرش گێرانەی گەورەی لێکەوتەوە. کەوابوو ھەندێک چاکسازی لەوانەیە لە ھەندێک راپەرین کاریگەرتربن. سەبارەت بەھەلو مەرجی چاکسازی دەبێ بگوترێ کە بەرێوەچوونەکەی بەستراوەتەوە بە سەرھەلدانی جۆرێک کەلێن لە نێو چینی دەسھەلات بەدەست نەبەستراوەی ریفۆرمخوازی بەو تاقمانەوە کە لەوانەیە لە ئاکامی چاکسازیدا زیانیان بەر بکەوێت. ئەمەش ھەموو ئەو دەسھەلات دارانە دەگرێتەوە کە بەشێوەیەکی نا یاسای لێی سود مەندبوون.
سەرکەوتنی ریفۆرم پێویستی بەوە ھەیە کە بارودۆخی تایبەتیدا بەرێوەچووبێ. زۆرجار کاتێک رژێمە سیاسیەکان تووشی قەیرانێکی ئاشکراو روو لە گەشە دەبن. لە بارودۆخێکی لاواز بە دژکردەوە بە قەیرانەکە ریفۆرم دەکەن و ھەر بەم ھۆیەوە لەوانەیە بۆخۆی ببێتە قولتر بوونەوەی قەیرانەکە ئاکامی دلخوازی لێنەکەوێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر چاکسازی لە ھەلومەرجی بە دەسھەلاتی پێش سەرھەل دانی قەیران بەرێوەبچێ کاریگەرتر دەبێت
No comments