پارتە سیاسیەکان و سەرەتای دروست بوونیان
ھەركی نێت - سیاسی
حیزب گرنگترین رێخراوی سیاسیە لە دیموکراسییەکانی ھاوچەرخ دا. بە بۆچوونی زۆر لە خاوەن بیران دیموکراسی شتێک بێجگە لە رکابەری حیزبی نیە. ھەلبژاردن بە بێ مونافیسە پارتەکان بێ مانایە. بەم پێیە حیزبیش بۆ خۆی لەسەر چەمکی ڕکابەری راوەستاوە. تەنیا لە سیستەمی دوو حزبی یان چەند حزبی مانای حزبایەتی دەردەکەوێت، سیستمەکانی تاک پارتی سیستمگەلێکی نا دیموکراتین.
چەمکی حیزب بە مانای گروپ و تاقمی سیاسی چەمکێکە لە راستیدا مۆدێرنە کە لە رۆژئاوا سەری ھەلدا. یەکەمین پارتی سیاسی بەمانای دروستی وشەکە، لەسەرەتای سەدەی نۆزدەھەم لە ولاتە یەکگرتووەکاندا دەرکەوت. پاش ئەوەی کە دامەزراوە سیاسیەکان سەقامگیری تەواویان پەیداکرد بەشی زۆری خەلک مافی دەنگ دانیان وەرگرت، تێکۆشانی پارتەکان بۆ پەیداکردنی دەنگی دەنگدەران. لە بەریتانیا ریفۆرمی ھەلبژاردن لە سالەکانی ١٨٣٣-١٨٦٨ دەرکەوتنی ئاشکرای پارتە سیاسیەکانی لە گۆرەپانی سیاسەتی ئەو ولاتەدا لێ کەوتەوە.
پارتە مۆدێرنەکان تەنیا گروپەکانی نێو پەرلەمان نەبوون بەلکو لە دەرەوەی پەرلەمانیش ئەندامیان ھەبوو، ھەندێک لە پارتەکان لە دەرەوەی پەرلەمانیش بوونیان ھەبوو وەک گروپ گەلێک دژ بەدەسھەلات خوازیاری بەشداری لە دەسھەلات دابوون.
No comments