ئەمڕۆ ١١٩سال تێپەر دەبێت بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی
ھەرکی نێت- مێژووی
ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەد بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپکرا. دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری دێتە نرخاندن. ئەمڕۆکە ڕۆژی دەستپێکی دەرخسنتی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن ھەموو دەزگا کوردییەکان و ھەروەھا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەکوو سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی قەبووڵ کراوە و پیرۆز دەکرێ.