ژیان نامەی ڤلادیمیر پۆتین
ھەرکی نێت- کەسایەتیەکا
لە ڕێکەوتی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ز لە سەنت پیتەرزبورگ لە یەکێتیی سۆڤییەت یان ڕووسیاسی ئێستا دایک بووە کە ئەوکات بەو شارەیان دەوت لێنینگراد ، کەسایەتیی سیاسیی ڕووسیە ناوبراو لە بنەماڵەی پوتین لەدایک بووە بۆیە نازناوی پوتینی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە . لەوەتەی ٧ی ئایاری ٢٠١٢ سەرۆککۆماری ڕووسیایە پێشتریش هەمان پۆستی هەبوو لە ماوەی ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠٠٠. وە هەروەها پێش ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری ڕووسیا لە ئایاری ٢٠١٢ پۆتین سەرۆکوەزیرانی ڕووسیا بوو کە ئەویان لەماوەی ٨ی ئایاری ٢٠٠٨ تاکوو ٧ی ئایاری ٢٠١٢ بوو.
لەماوەی ٢٠٠٨ تاکوو ٢٠١٢ش سەرۆکی حیزبی ڕووسیای یەکگرتوو بوو. پۆتین لەسەرەتای لاویدا واتە ١٩٧٥ تاکوو ١٩٩١ لەناو حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤییەتی بوو
ژیانی سەرەتایی
باوکی ناوی ڤلادیمیر سپایەروۆنیچ پوتینە و دایکی ناوی ماریا لۆناڤانا یە دایک و باوکی سەر بەخێزانی پوتیننن ، دایکی چێشلێنەری سەرۆکەکانی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بووە لەوانە ڤلادیمیر لێنین و دوای مردنی ڤلادیمیر لێنین لە ساڵی ١٩٢٤ز دایکی پوتین کاری چێشتلێنەری بۆ خێزانەکەی لێنین کە ناوی لێدینژدە کردووە دواتر دووبارە بۆتە چێشتلێنەری سەرۆکی گەڕاوە ئەو جارەیان چێشت لێنەری بۆ جۆزێف ستالینکردووە بەگشتی خێزانەکەی لەبارێکی باش نەبووە
ڤلادیمیر پوتین و سیاسەت
پوتین کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی ڕووسیایە بەیەکێ کە لە کەسیایەتیە دیارەکانی ناوی سیاسەتی ئێستادا ھەژمار دەکرێت و پوتین وەرزشکارە و پشتوێنی رەشی ھەیە لە یاری جۆدۆ. ئەو ناترسێت لەوەی کە بچێتە ناو کافتریایەکی شەوانەو لەگەڵ ھاوڵاتیانی ئاسایی مۆسکۆدا تەماشای یاری تۆپی پێ بکات. بە نیوەروتی وێنە دەگرێ و باکی نیە لەوەی کە لە راگەیاندنەکاندا بڵاو بێتەوە.پۆتن متمانەی بە خۆی ھەیە و یەکێک لەو سەرۆکانەی جیھانە کە جاربەجارجلوبەرگی رەسمی لەبەرناکات، لە پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانیدا بۆینباخ نابەستی و جاری واش ھەیە کە جاکەتەکەی دەدات بەسەر شانیدا. ئەمەش ئەو پیاوەیە کە بوەتە پاڵەوانی سەردەمی بوژانەوەی ڕووسیا. پوتین لەبارەی شۆڕشی سووریاوە ووتی دەبێ تەنیا گەلی سووریا بڕیاردەر بێ نابێ ھیچ ھێز و لایەنێ دژیان بوەستێت ھەر بۆیەش ڕووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرووەکاندا ڤیتۆیی خۆی بەکارھێنا دژی ھێرشکردنە سەر سووریا .
لەدوای ھەڵبژاردن لە ٧ی مەی ساڵی ٢٠٠٠ز بەڕەسمی پارتەکەی پوتین سەرکەوتنی بەدەست ھێنا بۆیەکەمینجار ئەو خوولەش چوار ساڵی خایاند لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٤ بوو
خولی دووەمیش بۆ دووەمینجار لەسەر یەک پوتین ھەڵبژێردرایەوە بۆ سەرۆکایەتی ڕووسیا ئەو خوولەش لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٨ بوو
لە ساڵی ٢٠١٢ پوتین بۆ سێیەم خولی بۆوە بە سەرۆکی ڕووسیا بەڵام ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا پەنجە بۆ پوتین درێژ دەکەن بەتۆمەتی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان
خەڵاتەکان
خەڵاتی تایبەت و مەزن لە ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠١ وەری گرتووە
لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی ڕێزلێنانی لە فەڕەنسا پێ بەخشرا
لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەک گۆڤاری تایم خەڵات کرا و بە ١٠٠ کاریگەرترین سیاسەتمەداری جیھان دەست نیشانکرا لەلایەن ھەمان گۆڤارەوە
No comments