مشاركات عشوائية


نوێ

ڤیدیۆ.. چرکەساتی نقومبوونی بەلەمێک بە ١٥٠ سەرنشینەوە

 

ھەركی نێت - ھەواڵ

لە کۆڵۆمبیا بەلەمێک بە ١٥٠ سەرنشینەوە نوقوم بوو و لە ئاکامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی کۆڵۆمبیا ڕایانگەیاند، دوێنێ لە دەریاچەیەکی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا بەلەمێک نقومبوو کە ١٥٠ سەرنشینی تێدابووە و گەشتیار بوون.
بەپێی سەرچاوەکان، لە ئاکامی ڕووداوەکەدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ی دیکەش بێسەروشوێن بوون کە ئەگەری هەیە ئەوانیش خنکابن.
وەک لە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، بەلەمەکانی نزیک ڕووداوەکە دەستبەجێ لە بەلەمەکەی دیکە نزیک دەبنەوە بۆ ڕزگارکردنی سەرنشینانی نهۆمی سەرەوەی.
بەلەمەکە لە کەمتر لە پێنج خولەکدا نوقوم دەبێت و سەرنشینانی گلەیی ئەوەیان کردووە کە پێش سواربوونیان پێداویستی مەلەیان پێ نەدراوە بۆ ڕزگاربوون لەناو ئاوەکەدا.
هاوکات ٢٠ گەشتیاری دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون لە شارۆچکەی گواتاپی و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

No comments