شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لەنیوان پێشمەرگە و داعشدا ڕوویدا
ھەركی نێت - ھەواڵ
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانى داعش له گوندى حلێوه‌ى بچووك له سنوورى خورماتوو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، هاوكات چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیش پشتى پێشمه‌رگه‌یان به‌رداوه و به‌رگرییان نه‌كردووه، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش بڵاو ده‌بێته‌وه، كه له ڕۆژهه‌لاتى خورماتوو، حه‌شدى شه‌عبى په‌لامارى هێزی پێشمه‌رگه‌یان داوه.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قائیمقامییه‌تى خورماتوو، ڕای گه‌یاند:" ئه‌مشه‌و نزیك كاتژمێر 11 چه‌كدارانى داعش له گوندى حلێوه‌ى بچووك هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوولادا درووستبووه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه لێیان به‌ده‌ست هاتوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌رپرسی میحوه‌ری خورماتوی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، عه‌بدوڵا بۆر، ئۆتۆمبیله‌كه‌ى ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له‌و شه‌ڕ پێكدادانه بریندار بووه، به‌ڵام سه‌نگه‌رى به‌رگرى جێنه‌هێشتووه و به بریندارى ماوه‌ته‌وه.
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى كه له‌و نزیكانه جێگیر كراون، پشتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یان به‌رداوه و هه‌ڵاتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ى له‌و سنووره‌دایه، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر فه‌وجى 3ى لیواى 116ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
هه‌روه‌ها، ئاشكراى كردووه، كه هاوكات چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبیش له ڕۆژهه‌ڵاتى خرماتوو له گوندى یافا په‌لامارى هێزی پێشمه‌رگه‌یان داوه.
ئه‌وه‌ش زانراوە كه له ئێستادا پێشمه‌رگه هێرشى ده‌ست پێكردووه و چه‌كدارانى داعش له پاشه‌كشه و تێكشكانن و دۆخه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه
No comments