مشاركات عشوائية


نوێ

تۆپی بەربانگ لە چیەوە ھاتووە



ھەرکی نێت- ئاینی

........................................
یەكەم رۆژی رەمەزانی ساڵی (865)ك لەشاری قاهیرەی پایتەختی میسر سوڵتانی مەمالیكی “خشقدم” هەستا لە
كــاتی بانـگی ئــێوارەدا بەتـەقاندنی تۆپێك، خەڵكەكە گوێیان لەو دەنگـە بوو وایانزانی سوڵتان بــۆ مــەبەستی رۆژوو 
شكاندنی ئەوان ئەو تۆپەی تەقاندوە! بەڵام مێژونوسان دەڵێن سوڵتان ئەو تۆپەی تازە بۆ هاتووە و لەو كاتەدا بەبێئاگایی لەكاتی بەربانگ تۆپــەكەی تەقاندووە، بەڵام كاتێ‌ بینی خەڵكەكە بەمە خۆشحاڵن و دەستــخۆشیان لێكرد، فەرمانیدا بكرێتە كارێكی رۆژانە و لەكاتی بەربانگدا بتەقێنرێ‌،پاشان تەنانەت بۆ كاتی بەرۆژوو بون (ئیمساك) و خۆركەوتنیش دەتەقێنرا. یەكەم ولات لەدوای میسر، شامیەكان بون پاشان بەغداد و وڵاتی تر ئەم كارەیان ئەنجامدا و بووە كلتورێك لەناویاندا، بەجۆرێك لەسەردەمی عوسمانیەكانیشدا درێژەی هەبوو.

No comments