مشاركات عشوائية


نوێ

لە مەڕاسیمی بەخاک سپاردنی نەوشیروان مستەفا ڕێگری لە کۆسرەت رەسول دەکرێت



ھەرکی نێت- ھەوال

لەكاتی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ژمارەیەك لە ئەندام و لایەنگرانی گۆڕان رێگری لە كۆسرەت رەسوڵ دەكەن.
بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، لەو كاتەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەگاتە گردی زەرگەتە، ژمارەیەك لە لایەنگرانی گۆڕان رێگەی لێدەگرن و درووشمی لە دژ دەڵێنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ لەكاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی نەوشیروان مستەفا، لایەنگرانی گۆڕان چەند سەركردەیەكی دیكەی لایەنە سیاسییەكانیان نیگەران كرد لە نێویاندا سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.
دوێنێ نەوشیروان مستەفا لە تەمەنی 73 ساڵیدا گیانی لە دەستدا، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێكدا تەرمەكەی لە گردی زەرگەتە لە شاری سلێمانی بەخاكسپێردرا.

No comments