شەر لە نێوان پێشمەرگە و داعش روویدا دوو فەرماندەی پێشمەرگە شەھیدبوون
ھەرکی نێت- ھەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لە خورماتوو شكستی بە ھێرشێكی داعش ھێنا و دەیان چەكداری داعش كوژران و برینداربوون، ژمارەیەك پێشمەرگەش شەھیدو برینداربوون.
بە گوێرەی زانیاریەکان، لە ھێرشەكەی ئەمڕۆی داعش لە سنووری زەرگەی خورماتوو، دوو فەرماندەی پێشمەرگە بەناوەكانی مقەدەم عەبدوڵڵا جەمیل و رائید كاوە خورشید شەھیدبوون و ژمارەیەكی دیكەی پێشمەرگەش برینداربوون.
No comments