مشاركات عشوائية


نوێ

یاسر عەرەفات بۆخۆی مرد یان کوشتیان؟


 



کەسایەتی سیاسەتمەداری فەڵەستینی ناوی تەواوی موحەمەد یاسر عەبدولرەئووف عەرەفات لە ٢٤ی ئۆگەستی ساڵی ١٩٢٩ لەدایک بووە لە شاری قاھیرە لەووڵاتی میسر ، ناوبراو سەرۆکی فەلەستین بووە لە ماوەی نێوان (٢٠ی جانیوەی ساڵی ١٩٩٦ تاوەکوو ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤) سەر بە پارتی تەحریری فەلەستینی ، عەرەفات بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی فەلەستین ئەندازیاری مەدەنی بووە ، ناوبراو بەکەسایەتیەکی دیبلۆماسی ناسرابوو لە جیھان تەنانەت لای ئیسرائیلیەکانیش کە چەندین دانیشتنی لەگەڵ بەستوون بەھابەشی ئەمریکا ، یاسر عەرەفات ژیانی ھاوسەری لەگەڵ سوھا عەرەفات پێکھێناوەو خاوەنی منداڵێک بوون بەناوی زەھوا عەرەفات ، یاسر عەرەفات بەدامەزرێنەر و ڕێکخەری بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی ئازادی خوازی فەلەستینی دادەنرێت و لەساڵی ١٩٩٤ خەڵاتی نۆبڵی  لە ئاشتی پێ بەخشراوە یاسر عەرەفات لە ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤ لەتەمەنی ٧٥ساڵی گیانی لەدەستدا لە نەخۆشخانیەکی فەرەنسی و دواتر تەرمەکەی لە پاریس گەڕاندرایەوە ڕامەڵا لە فەلەستین وە لەساڵی ٢٠١٢ کەناڵی جەزیرە لە ڕاپۆرتێکیدا پشکنینی بۆ کەلوپەل و جلوبەرگەکانی یاسر عەرەفاتی سەرۆکی کۆچکردووی فەلەستین، کە نۆ مانگی خایاندوووە، دەرکەوتووە ھۆکاری مردنەکەی دەرمانخواردکردنە بە مادەی پلۆتۆنیۆم کە مادەی پلۆتۆنیۆم، مادەیەکی تیشکدەرەوەی ژەھراوییە، تیشکی ئەلفا پەرش دەکات، ئەو تیشکەش دەبێتە ھۆی تێکشکاندنی .
خانەکانی جەستەی مرۆڤ و پاشان کوشتنی

No comments