چالی ئەلماس
ھەرکی نێت- ھەمەرەنگ
چاڵی ئەڵماس
چاڵێكی زه‌به‌لاحی ئه‌ڵماس له رۆژهه‌ڵاتی سیبیریا له روسیا به‌ناوی "شاری ئه‌ڵماس"، به گرانترین چاڵ له جیهان داده‌نرێت كه به‌هاكه‌ی به 13 ملیار جنه‌یهی ئیسته‌رلینی واته نزیكه‌ی 17 ملیار دۆلار داده‌نرێت.
قوڵایی ئه‌و چاڵه 1722 پێیه و تیره‌كه‌ی یه‌ك میله واته زیاتر له 1600 مه‌تر، به‌رده‌وام هه‌لیكۆپته‌ر هاتوچۆ به‌ناویدا ده‌كات، شێوه‌ی ئه‌و چاڵه نزیكه له شارۆچكه‌ی میرنی، وه‌ك ئه‌وه وایه نه‌یزه‌كێك به‌ر ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتبێت و چاڵێكی دروست كردبێت، پێشتر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه شه‌ڕ دای روخاندبوو، ئه‌و كانه ئه‌ڵماسه‌ی به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر برسێتی دا زاڵ بێت و به‌هۆیه‌وه دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بووه یه‌كێك له هێزه گه‌وره‌كانی دونیا
No comments