ژنان چۆن دەتوانن پیاو رازی بکات
ھەرکی نێت- کۆمەلایەتی
ئاشکرایە کە پیاوان کەمتر لە خانمان گرنگی بە ڕۆمانسیەت یان لایەنی سۆز دەدەن، هەمیشە بۆ دەربڕینی خۆشی و ناخۆشی کەمترین گریان بەکاردەهێنن، بەپێچەوانەی خانمانەوە بەڵام هەرگیز بەرگەی گریانی ئەو خانمەش ناگرێت کە خۆشیدەوێت.

خانمان بە سروشتی خۆیان گریان بۆ دەربڕینی خۆشی یان ناخۆشی بەکاردەهێن وەک ئامرازێک بۆ دەربڕینی هەستەکانیان، بەتایبەت ئەوانەی زۆر هەستیارن.

بەدرێژای کات و تێپەڕینی، خانمان تێدەگەن ئەو گریانەی خۆیان دەبێتە هێزێک بۆ پیاوان و کاتێک دەبینێت بەوشە یان هیچ ڕێگایەکی دیکە ناتوانێت ئەو پیاوەی خۆشیدەوێت بیخاتە سەر هەمان بۆچوونی خۆی گریان بەکاردەهێنێت، واتە وەک خاڵی لاواز بەرامبەری دەیکاتە هۆکارێک بۆ جێبەجێکردنی مەحاڵەکان.

چونکە پیاوان دەیانەوێت ئەو خانمەی خۆشیان دەوێت ئاسوودە بێت و بە گریان و خەمباربوونی هەست بە بێتاقەی دەکەن و ناتوانێت خۆڕاگر بێت بەرامبەر گریانی خانمە خۆشەویستەکەی، واتە دڵی بەرگەی بینینی ئەو دیمەنە ناگرێت.

بەڵام لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە هەڵەیە بەکارهێنانی گریان لەلایەن خانمانەوە وەک چەکێک دژی پیاوان بۆ ئەوەی تەواو زاڵبێت بەسەر خۆشەویستەکەی یان هاوسەرەکەی، چونکە بەهەمانشێوە ئەویش لەگەڵ تێپەڕینی کات تێدەگات گریانی تۆ بەو شێوەیە نییە و لەدژی تۆ ڕەفتار دەکات.

ئەمەش کاریگەری خراپ دەخاتە سەر پەیوەندی سۆزداری و هاوسەریتان، چونکە وەک سوکایەتی دەیبنێت و ڕەنگە ئەنجامێکی خراپی لێ بکەوێتەوە، هەمیشە هەوڵبدە وەک خۆت ڕەفتار بکە و گریانی درۆ بەکارمەهێنە.
No comments