مشاركات عشوائية


نوێ

چۆنیەتی ژیان و دابەش بوونی عەشیرەتی ھەرکی




ھەرکی نێت - مێژوو


 دوای ڕێککەوتنامەی سیڤەر ١٩٢٠ بەھۆی دروست بونی وڵاتی تورکیا و عێراق و سوریاو ئێران کە سنوری ئەم وڵاتانە کێشرا بوە ھۆی ڕێگری لەبەردەمیان و ناچاربوون لە یەکێک لەم وڵاتە تازە دروست بوانە نیشتەجێ ببن، لەسەرتا ھەرکیەکان دانیان بەو سنورە دانەدەنا و لە ھاتووچۆ بەردەوام بوون بەڵام بەھۆی ھێرشی تورکەکان و ڕێگریەکانیان کە ژمارەیەکی زۆڕیان لێ کوژرا ناچاربوون لەو گوندانە نیشتەجێ ببن کە زستانان لێی دەمانەوە.


 پەیدابونی ئەم سنورانە ئاراستەی ژیانی ھەرکی و تەواوی ھۆزە کوردەکانی تری تێک دا، بەجۆرێک نەیان دەتوانی وەک باب و باپیرانیان بە ئازادی کۆچ بکەن و سنوری وڵاتەکەو شوێنی کارکردنیان بەرتەسکتر بویەوە، ھەربەم ھۆیەوە دەبینین ھەرکیەکان لە ھەرچوارپارچەی کوردستان بونیان ھەیە و ھەریەکەیان ناسنامەیەکی جیاوازی ھەڵگرتوە، بەڵام لە بنەڕەت دا یەک ھۆز و یەک بنەماڵەن کە تاوەکو ئەمڕۆ پەیوەندی خێزانی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ یەک بەھێزە.
ئەمڕۆ ھەرکیەکان لە کوردستانی ئێران لە شارەکانی ورمێ و تەرگەڤەر و مێرگە ڤەر نیشتە جێبوون لەگەڵ ھەندێ لەناوچەکانی دشت و ڕۆژا و بەراندز، بەڵام ھەرکیەکانی کوردستانی عێراق لەنێوان ھەولێر و موسل نیشتەجێبوینە، بەڵام ھەرکیەکانی تورکیا لەدەوروبەری دەریاچەی وان و شەمزینان و ئاگری نیشتەجێ بوینە، ھەرکیەکان بە ئازایی و جوامێری ناوبانگیان دەرکردوە بەتایبەت دوای بەزۆر نیشتەجێکردنیان کە بونەتە مەترسی بۆ ھەموو حکومەتەکانی عێراق و تورکیا و ئێران، ھەربەم ھۆیەوە بەردەوام لەلایەن دوژمنانی کوردەوە ھەژمارێکی تایبەت بۆ ھەرکیەکان کراوە.


No comments